پاپای ڤاتیکان لەسەر کۆچبەرانی کورد لەبیلاڕوسیا هاتەدەنگ

کوردستان

01/12/2021‌ 1957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاپا فڕانسیسی پاپای ڤاتیکان لەپەیامێکی ڤیدیۆیی تۆمارکراودا کە لە بارەی قەیرانی کۆچبەرانی سەر سنوری نێوان بیلاڕوسیاو پۆڵەندا بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند، "ئەو کۆچبەرانە وەک سەربازی شەتڕەنج لەجەنگە سیاسییەکاندا بەکاردەهێنرێن".


لەپەیامە ڤیدییۆییەکەی پاپادا کە بەبۆنەی یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ کە بارەگاکەی لەژنێڤی پایتەختی سویسرایە دەڵێت:"کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاڕوسیاو پۆڵەندا بۆ ئامانجی سیاسیی بەکاردەهێنرێن".

دەشڵێت:"داڕنینی کۆچبەران لەشکۆمەندییە سەرەتاییەکانیان پێچەوانەی بنەماکانی زۆرینەی ئایینەکانە".

پاپا فرەنسیس لەبەشێکی تری پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت:"ئەوەی بابەتەکەی زیاتر دڵتەزێن کردوە ئەوەیە کە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک کارتی سەوداو مامەڵە ڕوی لەزیادبونکردوەو کراونەتە سەربازیی شەتڕەنج‌و قوربانیی ململانێ سیاسییەکان".

لەکۆتایی پەیامەکەیدا پاپای ڤاتیکان پرسیاری ئەوەیکردوە  چۆن دەکرێت ئازارو نائومێدیی مرۆڤەکان بۆ بردنەپێشی ئه‌جێندا سیاسییەکان یان بەرگریکردن لێیان بقۆسترێتەوە؟، یان چۆن دەکرێت ئیعتیباراتە سیاسییەکان بەسەر شکۆمەندی مرۆڤدا زاڵبکرێت؟.