شارپرێس:
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دواى ئه‌وانه‌ى كه توشى نه‌خۆشى ئایدزبون‌و له‌مساڵدا 318 هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه‌و 69كه‌س هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بون.
د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ترسناكى ڤایرۆسى ئایدز له‌وه‌دایه نه‌خۆش چه‌ند ساڵێك هه‌ست به‌خۆى ناكات توشى ئه‌م نه‌خۆشیه بوه‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ش گوازراوه‌یه.
د. سامان وتیشى:"له‌و 69 كه‌سه‌ى توشى ڤایرۆسه‌كه بون 58كه‌سیان بیانین‌و 11 كه‌سیان هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستان بون‌و تائێستاش ئه‌وانه‌ى له‌ناوخۆ توشبون ڕێگه‌كانى گواستنه‌وه له‌ڕێگه‌ى خوێن یان له‌ڕێگه‌ى سێكسى ناشه‌رعی یاخود له‌ڕێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌یه‌تى‌و له‌ئێستادا 48 كه‌س له‌هه‌رێمى كوردستان توشبوى ئایدزن‌و فایلى تایبه‌تیان بۆ دروستكراوه.
ساڵانه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕۆژى 1ى 12ى دیاریكردوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشى ئایدز.