قۆپییەکردن هەرێمى کوردستان لەلێواری روخان و داڕمان نزیکدەکاتەوە

ڕاپۆرت

21/12/2021‌ 2303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیستەمێکی پەروەردەو فێرکردنى پێشکەوتوو، بیمەى تەندروستى تایبەت بۆ هەموو دانیشتوان بە خۆڕاییە، هیچ خێزانێک بێ جێگە نییە و هیچ کەس سکاڵا لە بەرزبونەوەى نرخى زەوی و کەرەستەى بیناسازى ناکات.

یەکسانی و دادگەرییەکی بێ وینە پەیڕەو دەکرێت و هیچ هاوڵاتیاک بێ ماف و ئەرک نامێنێتەوە.کاتێ ئەمە دەبیستى وا بڕوا دەکەى ئێمە باس لە یەکێک لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان دەکەین.کە پڕە لە درامەتى ئابورى و سامانى کانزایى و نەوت بەڵام توشى شۆک دەبى کاتێ دەزانى باس لە دەوڵەتێکى ئەفریقى رووبەر بچوک دەکەین.

لەگەڵ ئەوەى پێگە جوگرافیەکەى دوورەو قەبارەکەى بچووکە و نەتەوەو رەگەزى جۆراوجۆرى زۆرى تێدایە.وڵاتێک کە بوەتە یەکەمین نمونەى ئەفریقى لە بەدەستهێنانى سەقامگیرى سیاسى وگەشەسەندنى ئابورى دەوڵەتى مۆریشیۆس پشت بە مرۆڤ دەبەستێ پاشان کشتوکاڵ و هەناردە کردنى بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە دواى دروست کردنیان گەشت و گوزاریش سەرچاوەیەکی داهاتی ئەم دەوڵەتەیەو کردویەتى  بە دەوڵەمەندترین دەوڵەتى ئەفریقیا،سەرەڕاى نەبوونى درامەتى سروشتى تیایدا، پەروەردەو فێرکردن بەخۆڕاییە تا کۆتا قۆناغى زانکۆ فێرکردنى بە خۆڕایى بە خزمەتکردن ئەژماردەکرێت.

بۆ هاوڵاتیان نەوەک کاڵایەک  بێت بۆ فرۆشتن لە قوتابخانەو زانکۆ تایبەتەکان.چارەسەرکردن و چاودێرى تەندروستى بۆ سەرجەم هاوڵاتیەکانى بە خۆڕاییە
بیمەى تەندروستی هاولاتیەکانی نەشتەرگەرى دڵ دەگرێـتەوە کە تێچوویەکى زۆرى پێویستە ئەم دەوڵەتە بڕواى بە بازرگانى نییە کاتێ بابەتەکە پەیوەندى بە بە تەندروستى هاوڵاتیەوە بێت داهاتى تاک لە مۆریشیۆس دەگاتە ١٩٦٠٠ دۆلار شانازى بەوەشەوە ناکەن کە بەرزترین داهاتیان لەسەر ئاستى ئەفریقیا هەیە و پێیان وایە دەبێت دەوڵەت کارێک بکات بۆ زیادکردنی داهاتی تاکە کەس..

لەسەدا٩٠ی هاوڵاتیانى مۆریشیۆس لە خانووى خۆیاندا نیشتەجێن هیچ خێزانێکى بێ ماڵ و حاڵیان نیەو هیچ ماڵێک سکاڵا لە بەرزبونەوەى نرخى زەوی کەرەستەى بیناسازى ناکات تێچووى سەربازى لە پەراوێزى بودجەدایەو خەرجکردنى راستەقینە بۆ تەندروستى و فێرکردن و خزمەتگوزارییە سەرۆکى مۆریشیۆس ژنێکە بە ناوی  دکتۆرە ئامینە غەریب فەقیم.کەسێکى زانا و خاوەنی بڕوانامەى دکتۆراىە لە کیمیاى ئەندامییدا ئامینە قسەیەکی بەناوبانگی هەیە دەلێت "سیاسەت منى هەڵبژاردوە نەک من هەڵمبژاردبێ".

موسڵمانەکان لە کۆمارى مۆریشیۆسدا کەمینەن و تەنها لەسەدا ١٧ی هاوڵاتیان پێکدەهێنن لەگەڵ ئەوەشدا گەل سەرۆکێکى موسڵمانى هەلبژاردوە چونکە کۆمەڵگەکەیان لەسەر بنەماى ئاشتى پێکەوە دەژین نەک لە سەر بنەماى ئایینى حوکمدارى بکەن.

یەکێک لە مامۆستاکانى زانکۆ لە قۆناغەکانى دکتۆراو ماجستێرو بەکالۆریۆس بۆ خوێندکارەکانى نوسیوە لە شێوەیەکى نامەیەکى ماناداردا کە لەیەکێک لە دەرگا سەرەکیەکانی زانکۆیەکى باشورى ئەفریقیا دانراوە دەڵێ: رووخاندنى هەر میللەتێک پێویستى بە بۆمبى ئەتۆمى و رۆکێتى دوور مەودا نییە بەڵکو پێویستى بە دابەزاندنى جۆرێتى فێرکردن و رێگەدان بە قوپیە کردنەوە هەیە لەلایەن خوێندکارەوە بۆیە نەخۆش لەسەر دەستى پزیشکێک دەمرێ کە بە قۆپیە دەرچووە!.

باڵەخانەیەک دەروخێ لەسەر دەستى ئەندازیارێک دەڕوخێت کە بە قۆپیە کردن دەرچووە! پارە لە دەست دەدەین لەسەر دەستى ژمێریارێک کە بە قۆپیە کردن دەرچووە! دادگەرى لە دەست دەدەین لەسەر دەستى دادوەرێک کە بە قۆپیە دەرچووە! نەزانینیش لە عەقڵى نەوەکاندا پەرە دەسێنێ لەسەر دەستى مامۆستایەک کە بە قۆپیە دەرچووە!

هاولاتیانی ئەو وڵاتە ئەفیرقییە بچوکە ئێستا وایان لێهاتوە کە هیندەی گرنگی بە خوێندن و پێشکەوتنی بوارەکانی زانست و فێربوون دەدەن لە هیچ بواریکدا هێندە قاڵ نابنەوەو مەلیان بۆ هیچ سێکتەریکی تر نییە، چونکە وا فێر کراون هەر کۆمەڵگەیەک دوا بکەوێت هۆکارەکەی نەزانین و گرنگی نەدان بە پەروەردوو فێرکردنوە نەک هیچی تر.