كورد له‌گه‌ڵ چ جۆره‌ حكومه‌تێكدایه‌و پشتیوانى كێ ده‌كات؟

کوردستان

01/01/2022‌ 1650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەڕلەمانتارێکی پێشوی کۆمەڵی دادگەریی لەئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایده‌كات، هەڵوێستی کورد سەبارەت بەحکومەتی تەوافوقی هەمان  تێڕوانی چوارچێوەی هەماهەنگی‌و لایەنە سیاسییەکانی ترە، ده‌شڵێت:"سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماریش یەکێتیی سورە لەسەر کاندیدکردنەوەی د.بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە".


سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری پێشوی کۆمەڵی دادگەریی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بەپێگەی "مەعلومە"ی وتوه‌، "تائێستا کورد لەسەر کاندیدێکی یەکگرتوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام یەکێتیی ڕایگەیاندوە، سورە لەسەر کاندیدکردنەوەی د.بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە".

به‌وته‌ى شوشكه‌یی، "بابەتی نوێکردنەوە یان نوێنەکردنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە تائەم ساتە نەبۆتە جێگای گفتوگۆ، هەرچی یەکێتیی نیشتیمانییە تاکە کاندیدیان د.بەرهەمەو هیچ جێگرەوەیەکیان نەخستۆتەڕوو".

دەشڵێت:"زۆرینەی لایەنە کوردییەکان پشتیوانی ئەو پڕەنسیپی تەوافوقییە دەکەن کە هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی‌و بەشێک لەهێزە سیاسییەکانی تر بانگەشەی بۆدەکەن، لەبەرئەوەی بۆ دۆخی ئێستا باشترین بژاردەیە، هەرچی وردەکاریەکانیشە پەیوەستە بەگرێدانی یەکەم دانیشتنی پەڕلەمانی عێراقەوە".

ئەوەش وتوه‌، "تاوەکو ئەم ساتە هیچکام لەلایەنە سیاسییە کوردیی‌و سوننی‌و شیعییەکان بەفەرمی کاندیدەکانیان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە پێشکەشنەکردوە، جگە لەسوننەکان کە هەریەک لەمەحمود مەشهەدانی‌و خالید عوبێدی وەک جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی باس دەکەن".