شارپرێس:
به‌وته‌ى به‌رپرسێكى ته‌ندروستى، شه‌وى ڕابردوو 45 كه‌س به‌په‌له ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى كراون.
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێراى ته‌ندروستى له‌سلێمانی به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "شه‌وى ڕابردوو به‌چه‌ند هۆكارێكى جیاواز 45 کەس ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى كراون‌و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه".
وتیشى:"ئه‌و ڕوداوانه‌ى وایكردوه ئه‌و 45 كه‌سه بنێردرێنه نه‌خۆشخانه بریتیى بون له(ڕوداوی شەڕەچوقۆ، کەوتنەخوارەوە، بورانەوەو ڕوداوی هاتوچۆ).
به‌وته‌ى سامان نادر، "لەگەڵ ئەوەشدا 110 كه‌سى دیكه‌ش لەشوێنەکانی خۆیان واته له‌ناو ماڵ‌و شوێنى مانه‌وه‌یان چارەسەریان بۆکراوە".