شارپرێس:
درەنگانی شەوی ڕابردوو گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمان، بەچەقۆ كوژراو وتهبێژى پۆلیسیش ڕونكردنهوه لهوبارهیهوه دهدات.
شەماڵ دیوالی وتەبێژی پۆلیسی سۆران لهسهر ئهو ڕوداوه ڕایگهیاند، "کاتژمێر یهكى شهوى ڕابردوو ئاگادارکراینەوە، بەبونی ڕوداوێکی کوشتن لەناحیەی قەسرێی دەڤەری باڵەکایەتی هاوڵاتیەک لەلایەن هاوڕێیەکەی بەچەقۆ كوژراوه".
دیوالی ئەوەشی ڕاگەیاند، "گەنجەکە ناوی ڕەسوڵ محەمەدهو تەمەنی 22 ساڵو دانیشتوی ناحیەی قەسرێیه، هەروەها توانرا دەستبەجێ تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیربکرێت".
دەشڵێت:"تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوه دهركهوتوه هۆكارى ڕوداوەکەش دەمەقاڵێ بوه لهنێوان ئەو دوو هاوڕێیەدا".
کەسێکی نزیکی گهنجه کوژراوەکە بهشارپرێسی ڕاگهیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕەسوڵ محەمەد لەماڵەکەی خۆی بوەو هاوڕێکەی بەسەرخۆشی هاتۆته لای، دواتر بەچەقۆ كوشتویهتى".