شارپرێس:
نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبون له‌سلێمانى ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردوى ئاشكراكردوه‌و كه 19 منداڵ له‌دایكبون.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبون له‌سلێمانى، لە24 کاتژمێری ڕابردودا 19 منداڵ لەدایکبون كه زۆرینه‌یان له‌ڕه‌گه‌زى نێرن.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "هاوكات له24 كاتژمێرى ڕابردودا 73 هاوڵاتى سه‌ردانیكردون‌و 32 نه‌خۆشیش داخڵكراون‌و 19 منداڵیش لەدایکبون".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باسكراوه، له‌و 19 منداڵه‌ى له‌دایكبون 12یان له‌ڕه‌گه‌زى نێر‌و 7یشیان له‌ڕەگەزی مێ بون، هه‌روه‌ها حاڵه‌تێكى دوانەش تۆماركراوه كه 13 حاڵەتیان بەسروشتی‌و 6 حاڵەتیشیان بەنەشتەرگەری لەدایکبون".