شارپرێس:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەرەوار و پێشوار لە ناوچەی برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەکانیان کرد.
ئەو بۆردوومانە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیای پەکەکە، تورکیا دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەی برادۆست بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیرکردووە.