شارپرێس:
سوپاى توركیا لهناو یهكێك لهگوندهكانى كوردستان دوو هاوڵاتی دهستگیردهكاتو تائێستاش چارهنوسیان نادیاره، پهیامنێرى شارپرێس-یش زانیاریی زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
پەیامنێری شارپرێس لەدەڤەرى برادۆستهوه ڕایگهیاند، سوپای تورکیا دوو هاوڵاتی بەناوەکانی (ئەکرەم خهلیلو زێدان نەبی مستهفا) لەگوندی دایلای دەڤەری برادۆست دهستگیركردوهو تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.
کەسێکی نزیکی خانەوادەکە لهڕێگهى پهیامنێرى شارپرێسهوه هەواڵەکەی پشتڕاستکردۆتهوهو وتویهتى:"شەوی ڕابردوو ئهو دوو هاوڵاتیهى گوندەکەمان بەمەبەستی ڕاوکردن ڕویان لەچیاکانی سنوری برادۆست کردوە، بهڵام بەهۆی نزیکبونەوەیان لەبارەگاکانی سوپای تورکیا، لەلایەن سەربازانی تورکیاوه لەناوخاکی هەرێمی کوردستان دەستگیركراونو تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.
وتیشى:"داواکارین لەلایەنه پەیوەندیدارەکان بێنەسەرخەتو ئەو دوو کەسەی دەڤەرەکە ئازادبکەن".
پهیامنێرى شارپرێس ئهوهشى ڕونكردهوه، هەروەها سوپای تورکیا ژمارەیەک بنکەو بارەگای سەربازی لەناوچەکە جێگیرکردوە، لەماوەی ڕابردوشدا چەندین ڕوداوی هاوشێوە ڕویانداوە کاتێک شوانکارەکان نزیک دەبنەوه تەقەیان لێدەکەنو دەستگیردەکرێنو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، ئینجا دواتر ئازاد دەکرێن.
بەهۆی بەردەوامی شەڕی نێوان پەکەکەو سوپای تورکیا لەو ناوچەیە، زیاتر لە120 گوند چۆڵکراونو ئاوەدان نەکراونەتەوە.