یەكێتی بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند

کوردستان

01/01/2022‌ 3470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: ئێمە پێمان خۆشە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت و زەمینەسازی بۆ بكرێت و هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت.


عیماد ئەحمەد،ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئێن ئاڕ تی وتی: ئێمە پێمان خۆشە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت و زەمینەسازی بۆ بكرێت و هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت، وا لەخەڵك بكەین بەشداری بكەن و دەنگ بەو لایەنە بدات قەناعەتی پێیەتی، لەگەل ئەوەشدا هەڵبژاردنێك بێت هەموو لایەنەكان بە ئەنجامەكەی ڕازیبن.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتیشی: وەكو یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردن و دەستاودەستی دەسەڵاتین، لەگەڵ بڕیاری خەڵكین، هەڵبژاردن بڕیاری خەڵكە و بەوە دەتوانین چاكسازی بكەین، یەكێتی لە هەڵبژاردن ناترێت، یەكێتی نەهاتووەتە سەرحازری و ڕووبارێك خوێنی داوە.

قسەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەكاتێكدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هەریەك لە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی  و كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەیی حزبەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی خۆیدا ڕاگەیاند و ڕەتیانكردەوە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندابن.

س.س