فازیڵ بەشارەتى: پارتى ناتوانێ تاکلایەنە بریار لەسەر کاتى هەڵبژاردن بدات

کوردستان

02/01/2022‌ 922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌رپرسی پێشووی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌ واده‌ی خۆیداو دەشڵێت"پارتى ناتوانێ تاکلایەنە بریار لەسەر  کاتى هەڵبژاردن بدات"

فازیل به‌شاره‌تی به‌رپرسی پێشووی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانی چاوپێکه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕایگه‌یاند، نه‌چوونی خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان نیشانه‌ی هۆشیاربونه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌و داواكاری زیاترو چاوه‌ڕوانی زیاتریان له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه‌،ده‌ڵێت" پارتی هیچ لاری نیه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆی بكرێت، به‌ڵام ناتوانێت تاكلایه‌نه‌ بڕیاربدات و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ڕێك ده‌كه‌وێت.

به‌شاره‌تی وتیشی، پارتی پشت ئه‌ستوره‌ به‌سیاسه‌ته‌دروسته‌كانی و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ دڵنیابێت له‌ ده‌نگده‌ره‌كانی كه‌ متمانه‌ی پێده‌به‌خششنه‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، پارتی لاری له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش نیه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نیه‌ له‌ واده‌ی خۆیداو حكومه‌تی هه‌رێم لاری نابێت له‌ ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ڵێت" خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت".

فازیل به‌شاره‌تی هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ دروستكردنی حزبێكی نوێ ده‌كه‌ن تا ئێستا ته‌نها ده‌نگۆن و ئه‌گه‌ر حزبێكی واش دروست بكرێت ئه‌وا له‌سلێمانی ده‌بێت.

له‌مساڵدا خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌كۆتا دێت و پێویسته‌ لایه‌نه‌كان تا مانگی ئازار له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رێبكه‌ون.
ئ.ق