١٥٪ زیادیکردووە.. داهاتی دەروازە سنوورییەکان بڵاوكرایەوە

ئابوری

05/01/2022‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ده‌سته‌ی گشتیی گومرگی عێراق داهاتی ساڵی 2021ی دەروازە سنورییەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە بەراورد بە ساڵی 2020 داهاتی خاڵە سنورییەكان 15% زیادی كردووە.

ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی گومرگی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان لە ساڵی ٢٠٢١دا ترلیۆنێك و ملیارێك و ٤١٣ ملیۆن و ٨٥٩ هه‌زار و ٨١٧ دینار بووه‌، بەمەش بەراورد بە ساڵی پێشووتر ١٥٪ زیادیکردووە.

هەر بەپێی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق، لە ساڵی ٢٠٢٠ داهاتی گومرگی دەروازەکان ٨٣٣ ملیار و ١٨١ ملیۆن و ٣٩٢ هەزار و ٥١٢ هەزار دینار بووە.

س.س