شارپرێس:
پاش ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكانی ڤایرۆسی
كۆرۆنا نەرێنی بوون، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان
گەڕایەوە بۆ ریزی یانەكەی و راهێنانە بە كۆمەڵەكان.
یانەی پاریس سان جێرمان رۆژی چوارشەممەی
دوێنێ لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد، پاش ئەوەی میسی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا
بوو، بەڵام پشكنینە نوێیەكان بۆ ئەو یاریزانە نەرێنی گەڕاونەتەوە و ڤایرۆسەكەی
تێپەڕاندووە.
بەڵام یانەكە هیچ ئاماژەیەكی بەوە نەكردووە،
ئایا میسی بۆ یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر یانەی لیۆن ئامادە دەبێت یاخود نا.
رەنج رەسول