شارپرێس:
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له‌لایه‌ن دوو هێزى تایبه‌تى ئه‌منى له‌هه‌ولێر هه‌ڵكوترایه‌سه‌ر شوێنێكى گه‌شتیارى كه زانیاریى له‌باره‌وه كۆكرابۆوه كارى له‌شفرۆشى تێدا ئه‌نجامده‌درێت، شارپرێس زانیوتى:"له‌لایه‌ن ئه‌و دوو هێزه‌وه سێ پاسى پڕ له‌ئافره‌تى له‌شفرۆش ده‌ستگیركراون‌و مینى پاسێكی پڕیش له‌پاره ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه"، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، خاوه‌نى ئه‌و شوێنه كه‌سێكى ناسراوو به‌رپرسێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ریش له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا بونیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ى زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس له‌شارى هه‌ولێره‌وه ئاشكرایكرد، درەنگانى شەوى ڕابردوو لەلایەن دوو هێزى تایبه‌تى پۆلیس‌و ده‌زگاى پاراستنه‌وه هەڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر شوێنێکى گەشتیارى لەناوشارى هەولێر.
په‌یامنێرى شارپرێس باسى له‌وه‌كرد، ئەم شوێنە لەڕابردودا زۆر باسى لەبارەوە دەکرا کە کارى لەشفرۆشى تێدا ئەنجامدەدرێت‌و باندى لەشفرۆشى تێدایە، دواى هەڵکوتانەسەر شوێنەکەش هێزە ئەمنیەکان سێ پاسى پڕ ئافرەتى لەشفرۆشیان لەو شوێنەدا دەستگیرکردوه کە تەمەنیان لە17 ساڵیەوە دەستپێدەکات تاوەکو 40 ساڵى.
په‌یامنێرى شارپرێس زانیاریی ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، كه له‌نێو ئه‌و له‌شفرۆشانه‌ى ده‌ستگیركراون، ژماره‌یه‌ك له‌كچه مۆدێله‌كانیش بونیان هه‌یه، كه هه‌ریه‌كه‌یان ئۆتۆمبێلى گرانبه‌هایان پێبوه‌و ئۆتۆمبێله‌كانیشیان ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.
له‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس ده‌ستیكه‌وتوه، لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەشفرۆشانەدا کوڕى بازرگان‌و بەرپرسانى باڵاش بونیان هه‌یه کە دەستگیرکراون، تەنانەت بازرگان‌یش لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەیەو چەند ئەفسەرێکی بەڕەگەز عەرەب دەستگیرکراون کە لەو شوێنە بون.
له‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس ئاماژه‌ى پێكرد، هێزه ئه‌منیه‌كان مینى پاسێکى پڕ له‌پارەیان لەو یانەیه دەستبەسەرداگرتوە، هەوڵیانداوە خاوەنى شوێنەكه‌ش دەستگیربکەن کە کەسێکى ناسراوو بەرپرسێکى باڵاى هەرێمى کوردستانە، بەڵام هەڵاتوەو تەنانەت لەشەقامى 120 مەترى هەولێر تەقەى لێکراوە، به‌ڵام ده‌ربازى بوه.
په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر ئه‌وه‌شى وت:"سەرجەم دەستگیرکراوەکان پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لەژێر لێکۆڵینەوەدان".
ش.هـ