پەرلەمانی عێراق ناوی كاندیدانی سەرۆكی كۆمار ڕادەگەیەنێت

عیراق

12/01/2022‌ 3357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی عێراق دوای تەواوبونی وادەی یاسایی بۆ پێشكەشكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار وردبینی لەناوەكان دەكات و ناوی ئەوانە ڕادەگەیەنێت كە مەرجەكانی خۆ كاندید كردنیان تێدایە.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاندوە، لەئێستادا دەرگا كراوەتەوە بۆ پێشكەشكردنی سیڤی ئەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراق كاندید دەكەن و دوای تەواوبونی ماوەی یاسایی و وردبینیكردنی ناوەكان و پەسەندكردنیان ناوی ئەوانەی مەرجەكانیان تێدابوە پەسەند دەكرێن و بۆ هاووڵاتیان ئاشكرا دەكرێن.

شاخەوان عەبدوڵا هێمای بۆئەوەشكردوە، هەر لایەنێك ڕەخنەی لە شێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەیە دەتوانێت سكاڵا لە دادگای فیدڕاڵی بكات.

ئەگەرچی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق یەكلاكراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا سەرۆكی كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەنێو پەرلەمانەوە هەڵنەبژێردرارون و بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكان پێشبینی دەكرێت پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كاتێكی زۆر بخایەنێت.
ئ.ق