پارتى سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنەکەى لەبەغدا دیاریکرد

عیراق

13/01/2022‌ 1918 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنکەیان دیاری کردو سەرۆکى فراکسیۆنى خولی پێشوو بە سەرۆک دانراوەتەوە.

ئەمڕۆ فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق ڤیان سەبری بە سەرۆکی فراکسیۆن و  ڤیان دەخیل بە وتەبێژی فراکسیۆنەکەی دیاری کرد.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنى ئەمجارەی پەرلەمانى عێراق 3٣ کورسی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دوو کورسی لە پارتى سەندەوە بۆ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان.

د.ڤیان سەبری  لە خولی رابردوودا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بوو لە پەرلەمانی عێراق، نوێنەرى پارێزگای دهۆکە، ڤیان دەخیل کە ئێزیدی شنگالە لە خولی سێیەم ئەندامى پەرلەمانى عێراق بوو لەسەر لیستى پارتى.

س.هـ