لێکۆڵینەوەیەک کاریگەریی ڤاکسینەکانی کۆڕۆنا ئاشکرا دەکات

تەندروستی

13/01/2022‌ 4187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکانی کۆڕۆنای لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی سووڕی مانگانەی ئافرەتان ئاشکراکردووە.

لێکۆڵینەوەکە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری " نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵان" بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئەو ئافرەتانەی خۆیان بە ڤاکسینەکانی دژە کۆڕۆنا کوتاوە، ماوەی سووڕی مانگانەیان بەراورد بەو ئافرەتانەی خۆیان نەکوتاوە درێژترە.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت ئەو ئافرەتانەی خۆیان کوتاوە، بەراورد بەوانەی خۆیان نەکوتاوە، بەتێکرایی ماوەی سووڕی مانگانەیان نزیکەی رۆژێک زیاترە.

توێژەرەکان دەشڵێن دواکەوتنەکە لای ئەوانە زیاترە کە هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەشێوەیەک سووڕی مانگانەیان نزیکەی دوو رۆژ لە کاتی ئاسایی زیاتر دریژەی کێشاوە.

بەڵام لێکۆڵەرەکان دڵنیاییشیانداوە بەوەی کاریگەرییەکانی کوتانەکە زۆر کەمە و لەماوەی مانگێک بۆ دوو ماندا کۆتایی دێت و کاتی سووڕی مانگانەی ئافرەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
https://www.skynewsarabia.com/technology/1492257-%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D8%A9-%D8%AA%D9%88%D9%94%D9%83%D8%AF-%D9%87%D8%B0%D8%A7-%D8%AA%D9%81%D8%B9%D9%84%D9%87-%D9%84%D9%82%D8%A7%D8%AD%D8%A7%D8%AA-%D9%83%D9%88%D8%B1%D9%88%D9%86%D8%A7-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D9%87%D8%B1%D9%8A%D8%A9