شیعەکان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن "یەکێک لەم دوو بژاردەیەیان لەبەردەمدایە"

عیراق

14/01/2022‌ 6953 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لە ماڵی عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەرجەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق ئەنجامبدەن.

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەماڵی عەما حەکیم کۆدەبنەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق، لەپاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەکەن، کە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر خواستی پێکهێنانی هەیە.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیاکانی وتووە، لەکۆبوونەوەکەدا لەنێوان دوو بژاردە بڕیار لە یەکێکیان دەدرێت، یان بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن.

ڕۆژی پێنج شەممە موقتەدا سەدر دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند، ئەوە هەنگاوێکە بە ئاراستەی ئۆپۆزسیۆنی نێو پەرلەمان.