بۆچی خواردنی کەچەبی تەماتە مەترسیدارە؟

تەندروستی

14/01/2022‌ 998 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆرانی بواری خۆراکیی دەڵێن کەچەبی تەماتە کە ژمارەیەکی زۆر لە ماددەی کیمیایی و ماددەی پارێزەری تێدایە، ئەوە جگە لە بوونی چەندین پێکهاتەی تر ، کاریگەریی نەرێنیان لەسەر تەندرووستیی هەیە، لەوبارەیەشەوە رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا"ی هیندیی ژمارەیەک هۆکاری دەستنیشاکردووە کە وادەکەن دەستبەرداری خواردنی کەچەبی تەماتەبین:

سووتانەوەی گەدە
لەبەرئەوەی تەماتە دەوڵەمەندە بە ترشی ستریک و ترشی ئەلمالیک، بۆیە کاتێک بڕێکی زۆری لێ بەکاردەبرێت دەبێتە هۆی سووتانەوەی گەدە و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەبەرئەوە ئەوکەسانەی گرفتی گەدەیان هەیە نابێت تەماتە یان کەچەبی تەماتە بخۆن.

هۆکارە بۆ قەڵەوبوون
کەچەبی تەماتە بڕێکی زۆر لە شەکر و ماددە پارێزەرەکانی تێدایە، کە دەبنە هۆی زیادبوونی چەورییەکانی جەستە، کە ئەویش لای خۆیەوە هۆکارن بۆ زیادبوونی کێشی جەستە و قەڵەوبوون.

پسپۆڕان دەڵێن خواردنی بڕێکی زۆر لە کەچەب هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، لەبەرئەوەی بڕی ئەنسۆلین لەجەستەدا کەمدەکاتەوە.
هەستەوەری درووست دەکات

ئەگەر کەچەبی تەماتە بەشێوەیەکی بەردەوام دەخۆیت، ئەوە رەنگە مەترسیی ئەوەت لەسەر بێت کە تووشی هەستەوەریی ببیت، لەبەرئەوەی ماددەی هیستامینی تێدایە، جگە لەوەی هۆکارە بۆ درووستبوونی رشانەوە و سکچوون.

گرفتی هاوبەش
ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر لە ماددە پارێزەرەکانیان تێدایە بەوە ناسراون لە هەوکردن لە جەستەدا درووستدەکەن و دواجار دەبنە هۆی درووستبوونی گرفت لە جومگەکاندا.
بەردی گورچیلە

بەکاربردنی خواردنە درووستکراوەکان و ئەو خواردنانەی برێکی زۆر لە سۆدیۆمیان تێدایە ، هۆکاری بەرزکردنەوەی ڕێژەی کالیسیۆمن لەجەستەدا، هەروەک ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلەش زیاد دەکەن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی