شارپرێس:
حكومهتى عێراق بڕیارێكى گرنگ لهبارهى هاوردهكردنى ئۆتۆمبێلهوه ئاشكرادهكاتو ڕاشیدهگهیهنێت، دەستکراوە بەجێبەجێکردنی بڕیاری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی تایبەتمەندی عێراقی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانیش سهربارى ئاشكراكردنى ژمارهى ئۆتۆمبێل، دهشڵێت:"تایبەتمەندییو مهرجهكانى عێراق بۆ هاوردهكردنى ئۆتۆمبێل تاڕادەیەکی زۆر لەتایبەتمەندییەکانی وڵاتانی خەلیجەوە نزیکن".
عەبد زوهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ژمارەی ئۆتۆمبێل لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقو هەرێمی کوردستان بەئۆتۆمبێلی تایبەتو حکومییەوە زیاتر لەحهوت ملیۆن ئۆتۆمبێلە.
وتهبێژهكهى وهزارهتى پلاندانان ئهوهشى ڕونکردهوە، تەنها لهشارى بەغدا زیاتر لەدوو ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێدایە.
بەوتەی هینداوی، لەمانگی ئەیلولی ڕابردوەوە دەستکراوە بەجێبەجێکردنی بڕیاری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی تایبەتمەندی عێراقی کە بەگوێرەی ئەوە ڕێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێل نادرێت کە تایبەتمەندیی سەلامەتییو پارێزراویان تێدانەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئەوەشی وتوە، لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2021وە وردەکاریی بڕیاری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی تایبەتمەندیی عێراقیی ئاشکراکرا، کە تێیدا چەندین مەرجی تایبەت بەتوندوتۆڵیو سەلامەتیو پارێزراوی ئۆتۆمبێلی لەخۆگرتبوو.
دهشڵێت:"تایبەتمەندییەکان تاڕادەیەکی زۆر لەتایبەتمەندییەکانی وڵاتانی خەلیجەوە نزیکن کە جەخت لەوەدەکرێتەوە دەبێت ئۆتۆمبێلەکان کوالێتیان زۆر بەرزبێت".