ئۆتۆمبێلێكی سەرنجڕاكێش و ئابورییانەی ژاپۆنی بازاڕەكانی جیهان داگیر دەكات

هەمەڕەنگ

15/01/2022‌ 619 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریكارەكانی كۆمپانیای هۆندای وەبەرهێنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتی ژاپۆن ئاشكرایان كرد،كۆمپانیاكە دەیەوێت فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی HR-V فراوان بكات.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی شێوەیەكی سەرنجڕاكێشە، درێژییەكەی 4 مەتر و 30 سانتیممەترە، پانییەكەی 179 سانتیممەتر و بەرزییەكەی 159 سانتیممەترە و قەبارەی تایەكانی ئۆتۆمبێلەكە 16 ئینج و 18 ئینجە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دوو ریز كوشنی بۆ پێنج سەرنشین تێدایە و تایبەتمەندی ساردی و گەرمی و جوڵەی كارەباییان هەیە، شاشەیەكی لە ناوەڕاستەوە هەیە كە بە لەمس كار دەكات و سیستەمێكی پێشكەوتوی مەڵتی میدیای لەسەرە هەروەها كامێرای بۆ چاودێری ئۆتۆمبێلەكە تێدایە.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی هۆندا دەتوانرێت لە دووری ئۆتۆمبێلەكەوە بخرێتە كار و تایبەتمەندی هەستیاری پێكدادان و خۆراگری لەسەر رێگا سەخت و دژوارەكان هەیە و خاوەنی تایبەتمەندی نەهێشتنی هەڵمی سەر جام و پەنجەرەكانە.

بزوێنەرێكی جۆری بەنزین كە خاوەنی كێشی 131 ئەسپە بۆ ئۆتۆبێلەكە جێگیركراوە، بزوێنەرێكی تری جۆری هەجینی هەیە كە ئابورییانەیە و دۆستی ژینگەیە.

رەنج رەسول