نوێترین زانیارى سەبارەت بە رەوانەکردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکەى هەرێم لەلایەن بەغداوە

عیراق

16/01/2022‌ 1179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى هەرێم دەربڕی نوسراوی خەرجکردنى ئەو پارەیە رەوانەى وەزارەتى دارایی کرا.

بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس کە سەرچاوەیەکەوە لە بەغدا دەستیکەوتووە، ئەمیندارییەتى ئەنجومەنى وەزیران نوسراوی خەرجکردنى ٢٠٠ ملیارەکەى هەرێم رەوانەى وەزارەتى دارایی کردوە.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە دوای رەوانەکردنى ئەو نوسراوە، وەزارەتى دارایی رێوشوێنە ئیدارییەکان تەواو دەکات و بڕیارە ئەم هەفتەیە ٢٠٠ ملیارەکەى هەریم رەوانە بکرێت.

لەلایەکى دیکەوە فارس عیسا نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا بە میدیاکانى پارتى راگەیاندوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانی داوە، ناردنی پارەکە لە ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو نووسراوی پێ کراوە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراو دەنێردرێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ناردنی تەمویلی 200 ملیارەکە".

نوێنەرەکەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕێکارەکان لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی تەواوبێت پارەکە دەخرێته سەر ئەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

حکومەتى هەرێم تا ئێستا مووچەى تەواوى وەزارەت و دامەزراوەکانى دیکەى مانگی ١٢ی ساڵى رابردووی دابەش نەکردوە بەبیانووى دواکەوتنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغداوە.

س.هـ