ئایا خەمۆكی و كەئابە بۆماوەییە ؟

هەمەڕەنگ

16/01/2022‌ 185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەشێت خەمۆكی سەخت بێت یاخود ئاسایی، دەشێت چەند رۆژێك بەردەوام بێت هاوكات دەشێت بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەردەوام بێت، بە گشتی كاریگەری خەمۆكی لەوە سەختترە كە خەڵكی بیری لێ دەكەنەوە، پێگەی سپوتنیك وای بڵاوكردووەتەوە.

پێگەی "healthdigest" ی پزیشكی بڵاویكردوەتەوە، نیشانەكانی خەمۆكی بریتییە لە، مرۆڤەكە ناتوانێت بنوێت، ناتوانێت تەركیز بكات، هەست بە ماندوویەتی بەردەوام دەكات و هەمیشە بیر لە مردن و خۆكوشتن دەكاتەوە.

لەسەر زەوی 300 ملیۆن كەس بەدەست خەمۆكییەوە دەناڵێنن، زانكۆی ستانفۆرد بۆ زانستی پزیشكی بڵاویكردوەتەوە، %10 ی دانیشتوانی گۆی زەوی بەدەست حاڵەتی خەمۆكی قورسەوە گیرۆدەن.

بەلای زۆرینەوە هۆكاری خەمۆكییەكەیان روون نییە لەبەر ئەوە پرسیارێك دروست دەبێت ئایا خەمۆكی بۆماوەییە یاخود نا ؟

سەرەتا، چەند نیشانەیەك ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر دایك و باوك جۆرێك خەمۆكییان هەبێت، ئەگەری خەمۆكی لەلای منداڵەكانیان سێ هێندەی كەسێكی ئاسایی زیاترە لەبەر ئەوە دەبینرێت دۆخی خەمۆكی لە خێزانێكەوە بۆ خێزانێكی تر جیاوازە.

لەگەڵ ئەوەدا جینێك نییە بە ناوی جینی خەمۆكی، بەشی توێژینەوە لە زانكۆی ستانفۆردی پزیشكی ئاماژە بەوە دەكەن، خەمۆكی بۆماوەیی نییە، بەڵكو دۆخێكی هاوبەشی نێوان خێزان و كەسەكانە.

رەنج رەسول