منداڵێکی یەمەنی بۆنی بەنزینی لێببڕێ دەبوورێتەوە

هەمەڕەنگ

16/01/2022‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگاکانی راگەیاندنی وڵاتی یەمەن بڵاویانکردۆتەوە کە لە پارێزگای "حیججە"ی ئەو وڵاتە، منداڵێکی 12 ساڵە،  تەنیا دوای بۆنکردنی بەنزین دەتوانێت بەڕێگادا بروات، ئەگەر بێت و ماوەیەک بۆنەکەی لێببڕێت دەستبەجێ دەبوورێتەوە .

بەپێی میدیا یەمەنییەکان، منداڵەکە کە ناوی حەمید مەنسور ئیبراهیم عەلی تاهیر حیدانە و لەناوچەی مەحابشە لەپارێزگای حیججەی یەمەن دەژی، بەسووتەمەنی کاردەکات و تەنیا دوای بۆنکردنی بەنزین دەتوانێت بەڕێگادا بڕوات.

باس لەوەشکراوە کە لەبەرئەوەی منداڵەکە ئاڵوودەی بۆنکردنی بەنزین بووە، بۆیە لەپێناو دەستکەوتنی بڕێک بەنزین وەک کرێکارێک لە وێستگەکانی سووتەمەنی کاردەکات، لەحاڵەتی نەمانی بەنزینیشدا هیچ جوڵەیەکی نامێنێت و دەبوورێتەوە و دەکەوێتە سەر زەویی.

 

رووداوی ئاڵوودەبوونی منداڵە یەمەنییەکە بۆتە جێگای مشتومڕی چالاکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێکیان داوایان کردووە ببرێتە لای پزیشک و چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و لەو حاڵەتە نامۆیە ڕزگار بکرێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی