پێشنوێژی پێشووی مەککە ڕیکڵام بۆ ڤیستیڤاڵێک لە سعوودییە دەکات

هەمەڕەنگ

16/01/2022‌ 432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شێخ عادل کەلبانی ، پێشنوێژ و ووتار خوێنی پێشووی مەککەی پیرۆز بەمەبەستی بانگەشەکردن بۆ وەرزی دووەمی ڤیستیڤاڵی ڕیاز، بەشداریی لە ریکلامێکدا دەکات.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبەتی تورکی ئال شێخ، سەرۆکی دەستەی تەرفیهی سعوودییە لە تویتەردا بڵاوکراوەتەوە، شێخ عادل کەلبانی لەبەشی یەکەمیدا دەردەکەوێت کە هاوشێوەی ئەکتەرەکانی هۆڵیود جلوبەرگی سەدەکانی ناوەراستی پۆشیوە و مەشخەڵێکی ئاگری بەدەستەوەیە، کە بەشێک لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کەسایەتییەکانی ناو زنجیرەی " ململانێی تەختەکان" (Game of Thrones) یان چواندووە.

باس لەوەکراوە کە گرتە ڤیدیۆکە ڕیکلام بۆ چالاکییەکانی " کۆمبات فیڵد" دەکات کە یەکێکە لە بەشەکانی ناو ڤیستیڤاڵی ڕیازی پایتەختی سعوودییە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە