شارپرێس:
هێزه شیعه‌كانی نزیك له‌ئێران په‌یامه‌كانیان گه‌یانده كورد‌و سوننه‌و په‌رله‌مانتارێكى پێشوترى عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانى شه‌وى ڕابردوى سه‌ر لقی دوو بانكی هه‌رێمی كوردستان (بانكی كوردستان‌و بانكی جیهان) له‌به‌غدا، په‌یامێكی تونده بۆ كورد كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌و ببنه هاوپه‌یمانی سه‌دریه‌كان، ئه‌وا خۆیان‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانیان ده‌كرێنه ئامانج، ڕۆژنامەیه‌كى عه‌ره‌بیش ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی "حەشدی شەعبی بەلێدان لەهاوپەیمانەکانی هەڕەشە لەسەدر دەکات" بڵاوکرده‌وه.
له‌به‌غداوه هه‌ڕه‌شه له‌كورد ده‌كرێت...
به‌كر ئه‌مین په‌رله‌مانتارى پێشوترى كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاویكردۆته‌وه، "هێزه شیعه‌كانی نزیك له‌ئێران په‌یامه‌كانیان گه‌یانده كوردیش، دوێنێ شه‌و هێرشكرایه‌سه‌ر ماڵی په‌رله‌مانتارێكی به‌ره‌كه‌ی (ته‌قه‌دوم‌و عه‌زم)ی سوننه‌كان‌و شه‌وی ڕابردوش دوو ته‌قینه‌وه‌ی هاوكات له‌به‌رده‌م لقی دوو بانكی هه‌رێمی كوردستان (بانكی كوردستان‌و بانكی جیهان) له‌به‌غدا ڕویاندا".
ده‌شڵێت:"ئه‌و هێرشانه په‌یامێكی تری هێزه شیعه‌كانه بۆ كورد كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌و ببنه هاوپه‌یمانی سه‌دریه‌كان له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌كه‌ی تری شیعه كه به‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ناسراون‌و نزیكن له‌ئێران، ئه‌وا خۆیان‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانیان ده‌كرێنه ئامانج".
یه‌كێتیش چاوه‌ڕوانه..
به‌وته‌ى به‌كر ئه‌مین، موقته‌دا سه‌در تائێستا سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه خۆی به‌ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی شیعه بكات‌و له‌گه‌ڵ كورد‌و سوننه‌دا حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی دروستبكات وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له‌ناو كوردیشدا پارتی ڕازیبوه‌و یه‌كێتیش ئه‌گه‌ر بابه‌تی سه‌رۆك كۆماری بۆ یه‌كلایی ببێته‌وه ڕازیه بچێته هاوپه‌یمانیه‌كه‌یه‌وه.
ته‌قه‌دوم ڕازیه‌و عه‌زمیش مه‌رجى هه‌یه
به‌وته‌ى به‌كر ئه‌مین، له‌سوننه‌كان ته‌قه‌دوم ڕازیبوه‌و به‌ره‌ى عه‌زمیش به‌مه‌رج ڕازیه، له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی تری شیعه‌ی نزیك له‌ئێران فشاره‌كانیان چڕكردۆته‌وه تاوه‌كو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان حكومه‌ت دروستنه‌كرێت.
"پارتى‌و یه‌كێتى هه‌ڵه ده‌كه‌ن"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشترى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "پێشتر وتومه‌و ئێستاش بۆ مێژوو ئه‌یڵێم پارتی‌و یه‌كێتی هه‌ڵه ده‌كه‌ن به‌حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ڕازی ببن، چونكه له‌مه‌دای دوردا زیان له‌شه‌رعیه‌تی به‌شداریی كورد ئه‌دا له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانی عێراقدا".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆچونى وایه، "ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه بۆ خولێك‌و دوانیش‌و هه‌ندێك ئیمتیاز‌و پۆستی زیاتریان پێبدرێت، به‌ڵام شه‌رعیه‌تدان به‌دروستكردنی حكومه‌تی زۆرینه، ورده ورده به‌واقعی حاڵ ده‌گۆڕێت به‌حكومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه كاتێك شیعه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكده‌كه‌ون، یاخود حكومه‌تێكی ته‌واو عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌سونه‌بێت، به‌مشێوه‌یه‌ش به‌شداریپێكردنی كورد یان نابێت یاخود زۆر شكڵی‌و په‌راوێزی ده‌بێت‌و ده‌سه‌ڵاتی عێراقی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زهه‌بی هاوشێوه‌ی ئێران، یان نه‌ته‌وه‌یی هاوشێوه‌ی توركیا ده‌بێت".
ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب چى بڵاوكردۆته‌وه؟
ڕۆژنامەی "عەرەب ویکلی" ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی "حەشدی شەعبی بەلێدان لەهاوپەیمانەکانی هەڕەشە لەسەدر دەکات" بڵاوکردۆتەوەو باسی لەوەکردوە، ئەو هێرشانەی کرانەسەر بارەگای دوو پارتی سوننی‌و بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا، پەیامی ترساندنی ڕاستەوخۆی سەدرو ئەو پارتانەیە کە ئامادەییان دەربڕیوە لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا هاوپەیمانی لەگەڵدا بکەن.
حه‌شد په‌یامى هه‌یه‌و ڕێگه نادات...
ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تى:"ناوەڕۆکی پەیامەکە ئەوەیە کە حەشدی شەعبی ڕێگە بەهیچ هاوپەیمانێتییەکی سیاسیی یان حکومەتێکی نوێ نادات کە خۆی لەدەرەوەیدا بمێنێتەوە".
هەروەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لەپەیامەکانی ئەو هێرشانە بۆ موقتەدا سەدر ئەوەیە کە گروپە چەکدارییەکانی سەر بەحەشدی شەعبی توانای ئەوەیان هەیە لەهەر جۆرە هاوپەیمانێتییەک بێبەشی بکەن‌و دەتوانن لەڕوی ئەمنییەوە کۆنترۆڵی شەقام بکەن، نەوەک هەر تەنها دژ بەئەو، بەڵکو دژ بەهەموو ئەو پارتە کوردیی‌و سوننیانەی دەیانەوێت هاوپەیمانی لەگەڵدا بکەن.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نوسیوه، "هەروەک دژ بەبونی ئەمریکاش کە سەدر دەیەوێت لەپێناو خۆپاراستن لەگەورەبونی دەسەڵاتی میلیشیاکانی سەر بەئێران پەنای بۆبەرێت، وەک چۆن سەرۆک وەزیرانەکانی پێشوتریش هەمان شتیان کردوە".
ئەوەش هاتوە، "بەشێک لەچاودێران لەبەغدای پایتەخت دەڵێن هەرچەندە هێرشەکان بچوک‌و کەم زیان بون، بەڵام پەیامی سینبوڵیان هەڵگرتوە، بەشێوەیەک پەیامەکە بۆ سەدر ئەوەیە کە زمانی ئاگربەست‌و مژینی توڕەیی کە سەدر پەیڕەویی لێدەکات لای ئەوان هیچ مانایەکی نییە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو زمانەی بەشێک لەیاریدەدەرەکانی سەدر بۆ هێورکردنەوەی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی‌و هەوڵدان بۆ ڕاکێشانیان بۆ ناو حکومەتی نوێ گرتویانەتەبەر".
ش.هـ