شارپرێس:
کۆمپانیایەکی چینی ڕایگەیاندوە، گڵۆپێکی هۆشەندی بەناوی Smart Health Monitoring Light بەرهەمهێناوە کە جگە لەڕوناککەرەوە دەتوانێت چەندین ئەرکی تەندروستیی تر بۆ کەسی بەکارهێنەر ئەنجامبدات.
کۆمپانیای "سینگڵید"ی چینی سەبارەت بەتایبەتمەندییەکانی گڵۆپە هۆشمەندەکەی ڕایگەیاندوە، گڵۆپەکە ڕادارێکی پێوانی تێکرای لێدانی دڵو پلەی گەرمیی جەستەی کەسانی نزیک لەخۆی هەیەو چاودێریی سیستەمی خەویشیان دەکات.
لەتایبەتمەندییەکانی تری گڵۆپەکە ئەوەیە کە لەکاتی بونی مەترسیی بەربونەوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داوای هاوکاریی دەکات، جگەلەوەی دەکرێت لەڕێگای تەکنیکی بلوتوسەوە ژمارەیەکیان بەیەکەوە ببەسترێنەوەو بەهۆیەوە گەورەترین ڕوبەری ماڵەکە ڕوناک بکرێتەوە.
گڵۆپەکە یەکەی WLANی هەیەو بەهۆیەوە لەگەڵ تەکنیکی SmartThingsی سامسۆنگو گوگڵ هۆمو ئەمازۆن ئەلێکسادا کاردەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی