گرتنی وێنەی سێڵفی زیان بەپێست دەگەیەنێت

تەندروستی

17/01/2022‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوەی دەرخستوە، گرتنی وێنەی سێڵفی پرۆسەی دەرکەوتنی چرچولۆچی خێراتر دەکات، پزیشکانی پێستیش دەڵێن، بەرکەوتنی بەردەوامی پێست بەتیشکی کارۆموگناتیسی دەرچوو لەمۆبایلە هۆشمەندەکان، زیان بەپێست دەگەیەنێت‌و پڕۆسەی پیربونی ڕوخسار خێراتر دەکات.

ئەو پزیشکانە جەختیانکردۆتەوە، کە زیانەکانی شەپۆلە موگناتیسییەکانی ئامێرە هۆشمەندە نوێکان بۆ پێست، هاوشێوەی ئەو زیانەیە کە بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆماوەیەکی زۆر بەپێست بەریدەکەوێت.

بەشێک لەتوێژەران دەڵێن، ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانەی لەمۆبایلەکانەوە دەردەچن، بەهۆی زیانگەیاندن بەترشی ناوەکیی خانەکانی پێستەوە هۆکارن بۆ پیربونی ڕوخسار.

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەشێک لەپسپۆڕانەوە گواستویەتییەوە کە وتویانە ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانە دەبنە هۆی شکاندنی ترشی ناوەکیی خانەکان‌و ڕێگە لەپێست دەگرن خۆی نوێبکاتەوە، بەوەش گوشارێکی زیاتر دەکەوێتەسەر خانەکانی پێست.

و: ئاکۆ ئاڵی