نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

ئابوری

17/01/2022‌ 1090 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی نەوت بەرزترین نرخی تۆماركرد و لە ئێستادا بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 86 دۆلار و 12 مامەڵەی پڵوەدەكرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەى پێوەکراوەو نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٤ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەى پێوە كراوە.

ئەم نرخەى ئەمرۆی نەوت بەرزترین نرخى کە لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کرابێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت، دوای ئەو داكشانە مێژوویەی نرخەكەی دێت لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 دا تۆماری كرد و نرخی بەمیلێك نەوتی برێنت بۆ 26 دۆلار و شەش سەنت  دابەزی. 

س.س