توركیا لە ماوەی 15 ڕۆژدا زیاتر لە 250 هێرشی كردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

کوردستان

17/01/2022‌ 641 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، توركیا و چەتەكانی لە ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥٥ جار هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) ئاماری هێرشەكانی ١٥ ڕۆژی ڕابردووی توركیای بۆسەر ڕۆژ‌واوای كوردستان بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: توركیا و چەتەکانی لە ١٥ رۆژی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٥٥ جار هێرشیکردووەتە سەر ناوچەکانی منبیج، کۆبانێ، عەین عیسا، تەل تەمر، رێگەی ئێم٤، دربێسی.
هەسەدە ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا بۆ ئەوەی ڕەوایەتیی بە هێرشەکانی بدات، پڕووپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایە ژمارەیەکی زۆر شەڕڤانی ئێمەی شەهید کردووە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە هەموو هێرشەکاندا هاوڵاتیانی مەدەنیی کراونەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە-دا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورکدا دوو هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و ٥٨ هاوڵاتیش برینداربوون.
س.س