شارپرێس:
لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی the best باشترین یاریزانی جیهانی بۆ ساڵی 2021 وەرگرت كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)وە دابەش دەكرێت.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی
بایرن میونخ توانی ببێت بە یەكەم باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی رابردوو وە توانی
پێش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و محەمەد سەڵاحی
میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپول بكەوێت.
لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی زە بێستی بەهۆی ئەو ئاستە
بەرزەوە وەرگرتووە كە ساڵی رابردوو لەگەڵ یانەی بایرن میونخ و هەڵبژاردەی پۆڵەندا
پێشكەشی كردووە.
رەنج رەسول