مێندی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی وەرگرت

وەرزش

18/01/2022‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مێندی خەڵاتی باشترین یاریزانی ڤیستیڤاڵی the best ی یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)ی بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان بەدەستهێنا.

ئیدوارد مێندی سەنیگالی و گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی توانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهان بەسەر مانوێل نویری ئەڵمانی و جیانلۆجی دۆنارۆمای ئیتاڵی بەدەستبهێنیت.

مێندی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەوە وەرگرت كە ساڵی رابردوو لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی كردووە و یانەكەی بوو بە خاوەنی نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپا.

جێگەی باسە جیانلۆجی دۆنارۆما كە ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەكەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای بەدەستهێنا باشترین گۆڵپارێزی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی ساڵی رابردوو بوو.

رەنج رەسول