رۆناڵدۆ خەڵاتێكی تایبەتی لەلایەن فیفاوە پێ بەخشرا

وەرزش

18/01/2022‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ڤیستیڤاڵی خەڵاتەكانی یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) رۆناڵدۆ خەڵاتێكی تایبەتی وەرگرت.

كریسیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتی گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەكانی وەرگرت و توانی ساڵی رابردوو عەلی دائی ئێرانی تێبپەڕێنێت.

جێگەی باسە ساڵی رابردوو ژمارەی گۆڵەكانی رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی گەیشت بە 115 گۆڵ بەمەیش توانی عەلی دائی تێبپەڕێنێت كە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی خاوەنی 109 گۆڵە.

رەنج رەسول