فیفا پێكهاتەی نمونەیی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردەوە

وەرزش

18/01/2022‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەروبەندی خەڵاتەكان كە بەیاریزان و یانە و راهێنەرەكان دەبەخشرێت، یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) پێكهاتەی نمونەیی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردەوە.

پێكهاتەی نمونەیی فیفا مشتومڕێكی لە ناو هەوادارانی تۆپی پێ دروستكرد، چونكە لە پێكهاتەكەدا محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپول نابینرێت.

پێكهاتە نمونەییەكەی فیفا بۆ ساڵی 2021 بەم شێوەیەیە:
گۆڵپارێز: دۆنارۆما (ئیتاڵیا)
هێڵی بەرگری: دیڤید ئەلابا (ریاڵ مەدرید)، رۆبن دیاز (مانچستەر سیتی)، لیۆناردۆ بۆنۆچی (یۆڤانتۆس)
هێڵی ناوەڕاست: جۆرجینیۆ (چێڵسی)، نگۆلۆ كانتێ (چێڵسی)، كیڤین دی برۆین (مانچستەر سیتی)
هێڵی هێرشبردن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ (یۆڤانتۆس)، ئیرلینگ هالاند (بروسیا دۆرتمۆند)، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی (بایرن میونخ)، لیۆنێل میسی (پاریس سان جێرمان).

رەنج رەسول