فڵچەیەکی زیرەک بە 7 شێواز ددان پاکدەکاتەوە

هەمەڕەنگ

18/01/2022‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای "پڕۆکتەر ئاند گامبڵ"ی ئەمریکی، فڵچەیەکی زیرەکی ددان شۆردنى بەناوی Oral-B iO Series 10 بەرهەمهێناوە کە 7 دۆخی جیاوازی ددان شۆردن بۆ کەسی بەکاربەر دەستەبەردەکات.

کۆمپانیا ئەمریکیه‌كه‌ ڕونیکردۆتەوە، فڵچە زیرەکەکە سێنسەرێکی فشاری تێدایە کە لەکاتی فشارکردنی زۆر لەددانە بەکاربەر ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتێکدا کارپێکەری دۆخی Oral-B چاودێری پڕۆسەی پاککردنەوەی ددان‌و باشکردنی دەکات.

ئەوەش هاتوە، فڵچە زیرەکەکە ئامێری تایبەت بەبارگاویکردنەوەی جۆری iOSenseی لەگەڵدایە، کە ئەویش لای خۆیەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە وەک بونی شاشەیەک کە ڕادەی پاککردنەوەی ددانەکە پیشاندەدات، ئەوە جگە لەئەڵقەیەکی ڕوناککردنەوە کە لەکاتی گوشاری زۆر بۆسەر ددان یان شۆردنى بەشێوەیەکی زۆر هێواش، کەسەکە ئاگاداردەکاتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی