نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوەو ٨٧ دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری

18/01/2022‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تا دێت نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بەرزتر دەبێتەوەو ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە 87 دۆلار و 72 سەنت.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 72سەنت مامەڵەی پێوەکراوەو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 85 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

بەرزبنەوەی نرخی نەوت، بەرزترین نرخی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تۆماری کرابێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت، دوای ئەو داكشانە مێژوویەی نرخەكەی دێت لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 دا تۆماری كرد و نرخی بەمیلێك نەوتی برێنت بۆ 26 دۆلار و شەش سەنت  دابەزی. 

س.س