وەزارەتی كشتوكاڵ ئامێرە كشتوكاڵییەكان بەشێوەی قیست دەدات بە جوتیاران

ئابوری

18/01/2022‌ 925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم دابینكردنی ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵییەكانی بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەكییەك بۆ جوتیاران ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت، هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران، بەنرخێکی گونجاو، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی،وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.

وەزارەتی كشتوكاڵ ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە، ئەوانەی خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین، بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم ، لە ڕێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .
س.س