هازارد لەبەر دوو هۆكار ریاڵ مەدرید جێناهێڵێت

وەرزش

19/01/2022‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاستی ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەكەی لە ئاستی چاوەڕوانی هەوادارانیدا نەبوو، هەمووان چاوەڕێی ئەوە دەكەن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە هازارد یانە شاهانەییەكە جێبهێڵێت، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت كەمێكی تریش چاوەڕێ بكات.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، هازارد نایەوێت لە ئێستادا قەڵای ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و دەیەوێت لانی كەم هەتا وەرزی هاوین چاوەڕێ بكات.

بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەكە، هازارد نایەوێت لە ئێستادا گۆڕانكاری لە شوێنی خێزانەی بكات، ئەگەر روو لە یانەیەكی تریش بكات دەبێت لە خێزانەكەی دووربكەوێتەوە، ئەویش ئامادە نییە خێزانەكەی جێبهێڵێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، هۆكارێكی تر ئەوەیە كە هازارد هیچ بۆندێكی لەلایەن یانە گەورەكانەوە پێنەگەیشتووە، یانەی چێڵسی داوای گەڕانەوەی ئەو یاریزانەی كردووە، بەڵام هازارد بژاردەی رۆیشتن بۆ یانەی چێڵسی بە بژاردەیەكی گونجاو نازانێت.

رەنج رەسول