لەنیوەی ئەم سەدەیەدا یەدەگی ئاو بەشی ژمارەی دانیشتوانی زەوی ناکات

جیهان

19/01/2022‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هۆشداریداوە لەوەی زیادبوونی لەڕاددەبەدەری ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر ئاو، دەشڵێت ئەگەر بێت و بەکاربردنی ئاو بەو ئاستەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوە تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە یەدەگی ئاو بەشی ئەو ژمارەیە لە دانیشتووانی زەویی ناکات.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: داتاکان ئەوە پیشان دەدەن کە بەکاربردنی ئاو لە بەشێوەیەکی ڕێژەیی لە قۆناغی دابەزیندایە، بەشێوەیەک لە ساڵی 1980 وە تێکرای بەکاربردنی تاک لە ئاو ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە، ئەویش بەهۆی باشبوونی تواناکان و بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتیی لەسەر گرنگی پاراستنی ئاو.

ئەوەش هاتووە: داتاکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئەگەر بێت و گەشەی دانیشتووانی جیهان بەو حاڵەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوە دەبێت ئاستی بەکاربردنی تاک لە ئاو زۆر کەمبکرێتەوە تاوەکو بتوانێت بەرگەی زیادبوونی خواست بگرێت، لەبەرئەوەی پێشبینی دەکرێت لەساڵی 2050 ژمارەی دانیشووانی جیهان بگاتە 9.6 ملیار کەس، لەکاتێکدا ئێستا ژمارەی دانیشتووانی جیهان 7.5 ملیار کەسە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی