ئەكتەرێكی بەناوبانگی فەڕەنسی كۆچی دوایی كرد

هەمەڕەنگ

19/01/2022‌ 150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژی چوارشەمم خێزانی ئەكتەری بەناوبانگ گاسپارد ئۆلی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوبراویان بە یاری خلیسكێنە راگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، خێزانەكەی ئۆلی مردنی ئۆلییان بە یاری خلیسكێنە پشت راست كردووەتەوە.

ئاماژە بەوە كراوە، ئۆلی لە كاتی یاری خلیسكێنە لە چیایەكی باشوری رۆژهەڵاتی فەڕەنسا خۆی كێشاوە بە كەسێكی تردا و دوچاری جەڵتەی مێشك بووە و گیانی لە دەست داوە.

ئۆلی یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەكتەری نەوەی خۆی و خاوەنی خەڵاتی نیشتیمانی سیزاری سینەماییە بۆ باشترین نمایشكاری یاریدەدەر بۆ ساڵی 2005.

لە بەناوبانگترین ئەو فیلمانەی ئۆلی وەكو ئەكتەر بەشداری تێدا كردووە بریتین لە، A Very Long Engagement لە ساڵی 2004 و Hannibal's Rebellion لە ساڵی 2007 و Saint Laurent لە ساڵی 2014 و It's Just the End of the World لە ساڵی 2016.

رەنج رەسول