مۆتۆرۆلا مۆبایلێكی ئاست بەرز ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

19/01/2022‌ 504 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی بۆ راگەیاندنی مۆبایلێكی ناوازە و ئاست بەرز ئامادە دەكات كە توانایەكی بەرزی بۆ گرتنی وێنە و تۆماركردنی ڤیدیۆ هەیە.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی OLED ی قەبارە 6.67 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (3200/1400) پێكسڵ و توانای نوێبونەوەی 144 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری Snapdragon 8 Gen 1 ی پێشكەوتوو بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 256/512 گێگابایتە.

قەبارەی كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە 200 و 50 و 12 مێگاپێكسڵە و هەروەها كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكە 60 مێگاپێكسڵە و توانای ناسینەوەی روخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێر / كاتژمێرە و خاوەنی تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرایە بە توانای 125 وات.

رەنج رەسول