دوپشك یه‌كێكه
له‌زینده‌وه‌ره به‌ربڵاوه‌كان له‌جیهانداو جۆری زۆره. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند
زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م زینده‌وه‌ره:
980. زانایان تائێستا زیاتر له‌هه‌زارو 750 جۆر دوپشكیان
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دۆزیوه‌ته‌وه. كتومت 13 خێزانی ئه‌م جۆره زینده‌وه‌ره‌یان
دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه ره‌نگه جۆری
زیاتر هه‌بێت.
981. دوپشك به‌پێی جۆره‌كانی، له‌قه‌باره‌دا زۆر جیاوازن.
گه‌وره‌ترین جۆری ئه‌م زینده‌وه‌ره درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 18سم و بچوكترین
جۆریش به‌گشتی درێژییه‌كه‌ی ناگاته سانتیمه‌ترو نیوێك.
982. ده‌كرێ ژماره‌ی چاوی دوپشك بگاته 12 چاو.
983. جۆرێك دوپشك
هه‌یه پێیده‌ووترێت شوێنكه‌وته‌ی مه‌رگ. یه‌كێكه له‌ترسناكترین جۆره‌كان له‌جیهاندا.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كیی سه‌یری هه‌یه. هه‌رچه‌نده پێوه‌دانی
ئه‌م جۆره دوپشكه ئێجگار ئازاربه‌خشه‌و ئه‌گه‌ری دروستكردنی مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر
ژیانی منداڵ و به‌ته‌مه‌ن، به‌ڵام ژه‌هره‌كه‌ی هۆكارێكی یاریده‌ده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی
لوی مێشك و نه‌خۆشی شه‌كره.
984. دوپشك ده‌توانێت
بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ هه‌ناسه‌ی رابگرێت، ده‌توانێت ساڵێكی ته‌واو به‌بێ خۆراك بژی. ده‌توانێت
به زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری رووه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بیخه‌یته به‌ر
روناكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی، ده‌دره‌وشێته‌وه.
985. ئه‌گه‌ر بڕێكی
كه‌م ئه‌لكهول بكه‌یته سه‌ر دوپشكێك، به‌خۆیه‌وه ده‌دات و خۆی ده‌كوژێت.
986. تێكڕای ناوه‌ندیی ته‌مه‌نی زۆربه‌ی جۆره‌كانی دوپشك،
سێ تا هه‌شت ساڵه.
987. بێچوی دوپشك هه‌ر له‌ساتی له‌دایكبونییه‌وه، ژه‌هر
له‌جه‌سته‌یدا هه‌یه.
988. دوپشكیش زینده‌وه‌رێكی شه‌وچالاكه. به‌ڵام له‌ڕۆژدا
له‌ژێر به‌ردو گه‌ڵای دار‌و خانوی چۆڵكراودا خۆی حه‌شارده‌دات.
989. جۆری ئه‌و
خواردنه‌ی دوپشك ده‌یخوات، جۆر‌و به‌هێزیی ژه‌هره‌كه‌ی دیاریده‌كات. كوشنده‌ترین جۆره‌كانی
دوپشك له‌جیهاندا، له ئه‌مه‌ریكای باكورو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین.
990. نزیكه‌ی له‌سه‌دا 30 بۆ 40ی جۆره‌كانی دوپشك، كوشنده‌ن
بۆ مرۆڤ.
991. كوشنده‌ترین
جۆره‌كانی دوپشك، واته ئه‌و جۆرانه‌ی كه به‌هێزترین ژه‌هریان هه‌یه، قه‌باره‌یان
نه گه‌وره‌یه، نه بچوك، به‌ڵكو مامناوه‌نده.
992. دوپشك یه‌كێكه
له‌كۆنترین زینده‌وه‌ره‌كان له‌جیهاندا. مێژوی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م زینده‌وه‌ره ره‌نگه
بگه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 430 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. دوپشك له‌زینده‌وه‌رگه‌لێكی زه‌به‌لاحی
هاوشێوه‌ی دوپشكه‌وه په‌یدابووه كه له‌زه‌ریادا بوون.
993. له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی چین، دوپشكی سوره‌وه‌كراو
بووه‌ته خواردنێكی ته‌قلیدی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه. له‌ڕوی پزیشكیشه‌وه، هه‌ر له‌و
وڵاته شه‌رابی دوپشك وه‌ك دژه‌ژه‌هرو ئازارشكێن به‌كارده‌هێنرێت.
994. ده‌ووترێت جۆره جیاوازه‌كانی ژه‌هری دوپشك 100
هه‌زار جار له‌مادده‌ی سیانید كاریگه‌رتره بۆ ژه‌هراویكردنی مرۆڤ، به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه‌ی
كه رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی پێوه‌دانی دوپشكه‌وه نزمه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
ژه‌هره‌ی دوپشك ده‌ریده‌دات له‌كاتی پێوه‌داندا تاڕاده‌یه‌ك كه‌مه.
995. دوپشك ده‌توانێت به خێرایی نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر
له‌سه‌عاتێكدا، بڕوات.
996. دیارترین زینده‌وه‌ره راوكه‌ره‌كانی دوپشك قرتێنه‌ره‌كان
و باڵنده‌و قۆڕین.
والی عه‌لی
سه‌رچاوه: كتێبی
زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ زانیاریی ژماره 980 بۆ 996