دابەشکردنی موچە مانگى یەک دەستپێدەکات

عیراق

20/01/2022‌ 15530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرایكرد، لەڕۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگى یه‌كى 2022 دەستپێدەکات.


وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بەدابەشکردنی موچەی کانونی دوەم (مانگى یه‌ك)ى فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لەسەرجەم بانکەکان کردوه‌ ئامادەبن بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگی 12ی ساڵی 2021 دابەشبکات.