لەبەغدا دژی نوری مالیکی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

عیراق

20/01/2022‌ 2103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەیان خۆپیشاندەر لەگۆڕەپانی نسور لەبەغدا کۆبونەوەو داوای دادگاییکردنی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکەن.


خۆپیشاندەران لەبەغدا دژی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەستیان بەخۆپیشاندان کردوەو داوادەکەن، نوری مالیکی سەرکردەی دیاری چوارچێوەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا دادگایی بکرێت.

خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان بەرزکردۆتەوەو باس لەوەدەکەن، مالیکی تۆمەتبارە لەکەوتنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق لەکاتی هاتنی داعش‌و کۆمەڵکوژیی سپایکەر، هاوکات داوادەکەن، لەهەوڵدان بۆ چونە نێو حکومەتی داهاتوی عێراق دوربخرێتەوە.

چاودێرانی سیاسی وایدەبینن، ئەو خۆپیشاندانەو هاوشێوەکانی، هەوڵی بەرەی موقتەدا سەدر بێت بۆ دانانی بەربەست لەبەردەم مالیکی، بۆئەوەی بەشداریی لەحکومەتی نوێی عێراق نەکات.