لەپێناو تەندروستییەکی باشتردا.. هەرچی سەوزەو میوەی سورە بیخۆن

تەندروستی

20/01/2022‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن، ئەو خۆراکانەی ڕەنگیان سورە لباشترین خۆراکەکانن، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندن بەڕەگەزە خۆراکییە بەسودەکان بۆ جەستە.

سەوزە و میوە سورەکان دەبنە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدرایت پڕۆتینەکان‌و چەوریی بۆ ئەو وزەیەی جەستە بەکاریدەهێنێت، جگەلەوەی دەوڵەمەندن بەدژە ئۆکسێنەکانی وەک ئەنسۆسیانین‌و لیکۆبین‌و فلاڤۆنیدو ڕیسڤیراترۆڵ، کە بەهاوڕێی دڵ ناسراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی "بۆڵدسکای"، ئەو دژە ئۆکسێنانە توانای بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ‌و شێرپەنجەی پڕۆستاتیان هەیە، جگەلەوەی مەترسییەکانی تووشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ‌و سەکتەی مێشک کەمدەکەنەوە، هەروەک توانای بینین باشتر دەکەن‌و پەستانی خوێن دادەبەزێنن‌و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکەنەوە.

لەسودەکانی تری سەوزەو میوە سورەکان ئەوەیە کە سۆدیۆمیان کەمەو بڕێکی کە کالۆریان تێدایە، هەروەک سەرچاوەیەکی باشی مادەی لیکۆبینە کە مرۆڤ لەتووشبون بەچەندینجۆر شێرپەنجە دەپارێزێت، لەوانە شێرپەنجەی سییەکان، مەمک، پێست، کۆڵۆن‌و سورێنچک.

لەپاڵ هەموو ئەو سودانەدا، سەوزە میوە سورەکان بڕێکی زۆر لەڤیتامین‌و ریشاڵ‌و کانزا پێیوستەکانیان بۆ جەستە تێدایە.

و: ئاکۆ ئاڵی