عێراق دوو پارچەی شوێنەواریی گرنگ لەئەمریکا وەردەگرێتەوە

عیراق

20/01/2022‌ 640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، عێراق دوو تابلۆی شوێنەواریی گرنگ لەئەمریکا وەربگرێتەوە، کە مێژوەکەیان بۆ 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، دوو پارچە شوێنەوارییەکەش یەکێکیان بۆ شاری ئور دەگەڕێتەوەو ئەوەی تریشیان هی بابلی کۆنە.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی ڕاگەیاندوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکونسوڵخانەی عێراق لەشاری لۆس ئەنجلۆس، ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنەوەی فەرمیی دوو تابلۆی شوێنەواریی ئەنجامدەدرێت.

ڕونیشیکردۆتەوە، یەکێک لەپارچە شوێنەوارییەکان تابلۆیەکی بزمارییەو بۆ شاری ئور دەگەڕێتەوە، ئەوەی تریشیان بەشێک لەنوسراوێکی بزماری زۆر گرنگ‌و دەگمەنه‌و بۆ شاری بابلی کۆن دەگەڕێتەوە کە لەجیهاندا تەنها دوو پارچەی لەو شێوەیە هەیەو وەک ئامرازێکی فێرکاریی بەکاردەهێنرێت.

سەحاف وتویەتی:"دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی نێوان بەغداو واشنتۆن بۆ ڕێگریکردن لەبازرگانیکردنی نایاسایی بەشوێنەوارە عێراقییەکان دەستیان بەسەر دوو پارچەکەدا گرتوە".

و: ئاکۆ ئاڵی