دەوڵەتى یاسا: کاتێک کورد کاندیدی باشتری هەیە بۆچی کەسێک کاندید دەکەن کە دۆسییەى لەسەرە

عیراق

20/01/2022‌ 3082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا رایدەگەیەنێت، کاتێک کورد کاندیدى باشتری هەیە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆچی کەسێک کاندید دەکەن کە دۆسییەى لەسەرەو دەستور رێگەی پێنادات.

فیراس توركی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاندـ هاوپەیمانیەتی دەولەتى یاسا بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی هۆشیار زێباری ناكات بۆ كاندیدكردنی بۆ سەرۆك كۆمار، هۆکارەکەش هەموو لایەک دەیزان ئەگەر خۆیان هەڵە نەکەن، ئەویش بوونى چەندین دۆسیەى گەندەڵی و گومانە لەسەر کە لەسەری دوورخرایەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، پارتى لە ئەساسدا جدی نییە لە وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار، بەڵام کاندیدکردنى زێباری فشارێکە بۆ کشانەوەى بەرهەم ساڵح.

هەروەها پەرلەمانتارەکەى دەوڵەتى یاسا، کاندیدیکردنى هۆشیار زێباری نادەستورییە، چونکە چەندین دۆسیەو گومانى لەسەرە، بۆیە ناکرێت پێچەوانەى دەستور پۆستەکان پڕ بکرێنەوە.

فیراس تورکی دەشڵێت" کاتێک کورد کاندیدى باشتری هەیە بۆچی کەسێک کاندید دەکەن کە دۆسییەى لەسەرەو دەستور رێگەی پێنادات، بۆیە کاندیدکردنى زێباری قبوڵکراو نییەو دەنگی پێنادەین".

لەئێستادا بەشێکى زۆر لە پەرلەمانتارانى شیعە بەتایبەت چوارچێوەى هەماهەنگی باس لەوە دەکەن کە کاندید کردنى هۆشیار زێباری رەتدەکەنەوەو دەنگی پێنادەن، چونکە ئەو پێشتر لەسەر دۆسیەى گەندەڵی لە پۆستەکەى دوورخراوەتەوە.

س.هـ