پەیامێک لە بەرهەم ساڵحەوە دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق

عیراق

21/01/2022‌ 1725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێک لەبارەی کۆمەڵکوژیەکەی دیالە بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات حکومەتێک پێکبهێندرێت، کە توانای پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی هەبێت.

دوابەدوای پەلامارەکەی چەکدارانی داعش بۆسەر سریەیەکی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێم لە پارێزگای دیالە، کە بەو هۆیەوە 10 سەرباز و ئەفسەرێک کوژران، بەرهەم ساڵح پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی تیرۆرستە نەزانەکان بۆ لێدانە لە ئەمنیەتی عێراق.

سەرۆک کۆماری عێراق ڕاشیگەیاند، "ئەرکمانە نێوخۆی خۆمان پتەو بکەین و حکومەتێک پێکبهێنین، کە توانای پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیانی هەبێت".