پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار

ئابوری

21/01/2022‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و پێشبینیدەکرێت، نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، پێشبینیدەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا خواست لەسەر نەوت لە کیشوەری ئاسیا بە ڕێژەی 4% بەرز ببێتەوە، بەوەش زیاتر لە 37 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

هاوکات شارەزایان پێشبینی ئەوە دەکەن، نرخی نەوت لەماوەیەکی نزیکدا بگاتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەوبارەیەوە دەڵێت، خواست لەسەر کڕینی نەوت لە ئەمریکا و کەمبوونەوەی عەمبارکردنی نێوخۆیی نەوت لەو وڵاتە، کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.