شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى عێراق سێ پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى قه‌ره‌باڵغى شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رزده‌كاته‌وه یه‌كێك له‌وانه زیادكردنى ڕسوماتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله.
لیوا تاریق ئیسماعیل ڕوبه‌یعى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى عێراق سێ پێشنیار بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌رزده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى شه‌قامه‌كان كه‌مبكرێته‌وه یه‌كێك له‌و پێشنیارانه‌ش زیادكردنى ڕوسوماتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله به‌جۆرێك بۆ هه‌ر بستۆنێك 500 هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت له‌كاتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل، ده‌ڵێت" بۆ ئۆتۆمبێلێكى 4 بستۆن بڕى دوو ملیۆن دینار‌و بۆ ئۆتۆمبێڵكى هه‌شت بستۆن بڕى 4 ملیۆن دینار له هاووڵاتى وه‌ربگیرێت له كاتى تۆماركردنى.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، پێشنیارى دوه‌میان كاركردنه به‌و بڕیاره‌ى هیچ ئۆتۆمبێلێكى نوێ تۆمارنه‌كرێت تا ئۆتۆمبێلێكى كۆن له به‌رانبه‌رى له‌ناو نه‌برێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو پێشنیارى سێیه‌م ئه‌وه‌یه ڕێگرى له هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل بكرێت بۆماوه‌ى 5 ساڵ و كار به هه‌ربڕیارێكیش كرا هه‌رێمى كوردستانیش بگرێته‌وه.
له‌ئێستادا له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى ئۆتۆمبێل به‌به‌راورد به ژماره‌ى دانیشتوان زۆره‌و به‌شێك له هاووڵاتیانیش ئه‌مه بۆ خراپى خزمه‌تگوزارى هاتوچۆى گشتى ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئ.ق